نرخی زیو بەڕێژەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرزبووەوە

ئەمڕۆ، نرخی زیو بەڕێژەی ١٣٪بەرزبووەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٣ بە دواوە ئەو نرخە بەرزەی بەخۆیەوە نەبینییوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕی ئاڵوگۆری لەندەن، نرخی یەک ئۆنسە زیو بۆ ٣٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە هەشت ساڵ زیاترە ئەو نرخەی تۆمارنەکردووە.
 
هۆکاری بەرزبوونەوەکەش بەئامانجکردنی بوو لەلایەن پێگەی رێددیت بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهاکەی، ئەویش لە رێگەی کڕینەوەی بڕێکی زۆر لە زیو لە بازاڕەکاندا لەلایەن بەکارهێنەرانەوە.
 
شایەنی باسە لە ساڵی رابردوودا نرخی یەک ئۆنسە زیو ١٨ دۆلاری ئەمریکی بوو، بەڵام زیاتر دابەزی ئەویش بۆ ١٢ دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەشت ساڵدا کە ئەویش ٣٠ دۆلاری ئەمریکی بوو بۆ هەر ئۆنسەیەک.