سیمینارێک لە بارەی یاساکانی گرێبەستی گشتی بەرێوەدەچێت


لە بینای پارێزگای سلێمانی سیمینارێک لە بارەی یاساکانی گرێبەستی گشتی بە ئامادەبوونی بەرێوبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەرێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا، ژمارەیەک لە خاوەنکاران و بەڵێندەران و ئەندازیان و پارێزەران ئامادەبوون، دکتۆر سەلام عەبدوڵا، بەڕێوبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرنج و تێبینەیەکانی لە بارەی یاساکانی گرێبەستی گشتی لە ھەرێم کوردستان و عێراق خستەڕوو، ھاوکات شێواز و میکانیزمی کارکردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە و وەڵامی سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبوانی دایەوە.

سیمینارەکە لە لایەن نێچیر محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پاریێزگای سلێمانی ڕێکخرابوو، میران کامل،  بەرپرسی بەشی پلاندانانی یەکێتی بەڵێندارنی کورستان لقی سلێمانی بەشدار بوو.