نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 29ی كانونی دووەمی عام 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی نەوتی برێنت بە 51 دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 47 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هۆكاری بەرزبونەوەی پێشتری نرخی نەوت بۆ ڕێككەوتنی ڕێكخراوی ئۆپێك دەگەڕایەوە كە بڕی نەوت زیاتر بكەن، هەرچەندە بەهۆی سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێ لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزیوەتەوە.

هاوكات هەڵكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.