نرخی بیتکۆین بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

بە بەرزبوونەوەی نرخەکەی بۆ ٢٧ ھەزار و ٧٠٠ دۆلار ، دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین بەرزترین نرخی لە کۆتا ھەفتەی رابردوو، تۆمارکرد.

بەھای یەک دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممدا، گەیشتە ٢٧ ھەزار و ٧٠٠ دۆلار کە لە مامەڵەکانی رۆژی پێنجەشممەی ھەفتەی رابردوو، گەیشتبووە ٢٦ ھەزار و ٤٠٠ دۆلار.

نرخی دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین لەسەرەتای ئەمساڵدا، بەڕێژەی ٢٨٤ لەسەدا، بەرزبوونەوەی تۆمارکردبوو.

بەپێی ئەوەی لە شاشەی بۆرسەکاندا نیشاندراوە، دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین تا مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا، نرخەکەی بۆ ٥١٥ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

تا ئێستا دراوە ئەلکیترۆنییەکان لەوانە بیتکۆین لەژێر کۆنترۆڵی بانکەکانی نێودەوڵەتییدا نیین و تەنھا لە رێگای تۆڕی ئینتەرنێتەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.