به‌های نه‌وت گه‌یشته‌‌ 50 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى


ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی دنیا به‌ شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رزبوه‌وه‌ و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت گه‌یشته‌ 49.80 دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمه‌ریکایش بە 46.62 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوه‌.

ئەمڕۆ هه‌ینی چوارى كانوونى یه‌كه‌م، نەوتی برێنێت به‌ ڕێژەی 1.78% بەهاکەی به‌رزبووه‌وه‌ و هاوكات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمه‌ریکایش به‌ ڕێژەی 1.44% بەهاکەی به‌رزبووه‌وه.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت پێوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ زۆربوونی ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەماوەی ڕابردوودا، هه‌روه‌ها کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت.

پێویسته‌ بگوترێت كه‌ مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی دنیادا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

كۆرۆنا گرنگترین هۆكاری سستبوونی بازاڕەكانی دنیا و چەرخی پیشەسازی بووە، بۆیە بە نەمانی كۆرۆنا پیشەسازیش گەشە دەكات و ئاستی داخوازی لەسەر نەوت بەرز دەكاتەوە.