حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستهەقی کۆمپانیای شاماران و گۆڵف کیستۆنی خەرجکرد

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی یاهوو فاینانس، کۆمپانیای شامارانی کەنەدی رایگەیاندووە، 16 ملیۆن دۆلاریان وەک دەستهەقی کارکردنی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، لەو بڕەی کە وەریشگیراوە 5 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری وەک پوختەی داهات بۆ کۆمپانیاکە ماوەتەوە.

کۆمپانیای شاماران کۆمپانیایەکی پەرەپێدان و دۆزینەوەی نەوتییە و کارەکانی لە هه‌رێمی کوردستان چڕکردووەتەوە، هەروەها خاوەنداری سەدا 27.6 کارەکانی بلۆکی ئەتروش دەکات.

هەروەها کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنیش رایگەیاند، بڕی 9 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاریان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، کە وەک هەقدەستی فرۆشی نەوتی شێخان بووە بۆ مانگی ئەیلوول.