مه‌سرور بارزانی: پشتگیری له‌ خاوه‌نكاره‌كان ده‌كه‌ین

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ڤایرۆسی كۆرۆنا و تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌  په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئێمه‌ تێده‌گه‌ین له‌و دۆخه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا دروست بووه‌.

له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: “پشتگیری له‌ خاوه‌نكاره‌كان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیان هاوكار ده‌بین و ده‌سبه‌ردارده‌بین له‌ سزاكانیان”.