بڕیارێک لەبارەی هاوردەکردنی شووتی دەرکرا

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیارێکی لەبارەی هاوردەکردنی شووتی دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی گومرگی باشماخ کە بە ژمارە ٥١٩٦ لە ٢٦ی١٠ی٢٠٢٠، دەرکراوە و تێیدا بڕیاردراوە بە هاوردەکرنی بەرهەمی شووتی لە دەرەوەی وڵات بەهۆی ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ کەمبووەتەوە و نرخەکەشی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

هەروەها گومرگی باشماخ ئەوەشی خستووەتەوە روو، کە بڕیاری هاوردەکردنی بەرهەمی شووتی لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.