بەڕێوەبەری ئەپڵ بەشێك لە سامانەكەی دەخاتە پڕۆژەی خێرخوازیەوە

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند: بڕیاریداوە بەشێك لە سامانەكەی خۆی بخاتە پڕۆژەی خێرخوازییەوەو بیبەخشێتە ئەو دامەزاروانەی كاری خێرخوازی ئەنجام دەدەن.
 
تیم كۆك بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ئەپڵ لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاندوە دەیەوێت بەشێك لە سامانەكەی بداتە ئەو دەزگاو رێكخراوانەی كە پڕۆژەی خێرخوازی لەسەرتاسەری جیهاندا ئەنجام دەدەن.
 

جێی ئاماژەیە لەئێستادا تیم كۆك داهاتی ساڵانەی 9 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە و كۆی سامانەكەشی بە 800 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.