سبەینێ فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ساز بكرێت و جوتیار و باخەوان وپیشەوەر و خاوەن بەرهەمەكان و هاوڵاتیان دەتوانن بەشداربن.
 
بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندرووستییەكان بڕیارە ڕۆژانی 31و 30و 29ی ئەم مانگە لەپاركی یاری شاری هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان بەڕێوەبچێت.

 بەپێی ڕێنماییەكان هاوڵاتیان و جوتیاران دەتوانن هاوكار و بەشدار و میوان بن و جوتیاران و خاوەن كارانی بەرهەمی خۆماڵی بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش دەكەن.