هەرێم.. لە 3 مانگدا 32 هەزار تەن زێڕ هاوردەكراوە

لەماوەی سێ‌ مانگی رابردوودا زیاتر لە 32 هەزار تۆن زێڕ لەرێگەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانیەوە هاوردەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان كراوە‌و بەهۆی دابەزینی نرخی زێڕیشەوە خواستی هاووڵاتیان لەسەر كڕینی زیادیكردووە 
 لەلێدوانێكی تایبەتیشدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان بەكر عەزیز  بەڕێوەبەری كۆالێتی كۆنترۆڵی جۆری خشڵ لە هەرێم رایگەیاند: رێژەی هاوردەكردنی خشڵ گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخەكەیەوە، خواستی هاووڵاتیان لەسەر كڕینی زیادیكردووە  وتیشی: هۆكارەكانی دابەزینی نرخی زێڕ پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانیەوە هەیە، ئەمە جگە لە فرۆشتنەوەی بەشێكی زۆری زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان كە كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ كردووە، بەشێوەیەك لەماوەی یەك مانگدا نرخی یەك مسقاڵ زێڕ 100 هەزار دینار دابەزیووە.