گازپرۆم لەنێوان بەغدا و هەولێردا

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق كۆمپانیای‌ (گازپرۆم)ی‌ ڕوسیا سه‌رپشك ده‌كات، له‌كاركردن له‌بواری‌ وه‌به‌رهێنانی‌ نه‌وت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، یاخود له‌ناوه‌ڕاست‌و باشوری‌ عێراق.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌خباریه‌ له‌زاری‌ (سۆزان سه‌عد)، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت‌و غاز، له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، پێده‌چێت وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت سزا به‌سه‌ر كۆمپانیای‌ گازپرۆمدا بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ به‌غدا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، له‌پێناو كاركردن له‌هه‌رێمی‌ كوردستان.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق، ئه‌و كۆمپانیا ڕوسیه‌ی‌ بواری‌ نه‌وتی‌ سه‌رپشك كردووه‌، كه‌ كار له‌هه‌رێم بكات یاخود كار له‌ناوه‌ڕاست‌و باشوری‌ عێراقدا بكات.