ژووری بازرگانی سلێمانی دڵگرانە بە گیان لەدستدانی سێ وەرزشەوانی شارەکە

بەیانی ئەمڕۆ مامۆستا سەڵاح حەمەکەریم، جێگری سەرۆکى لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و دکتۆر عاسی فاتیح وەیس، شارەزا لە یاری گۆڕەپان و مەیدان و ئاسۆ عادل، سەرۆکی یەکێتی تێنسی سەرمێزی سلێمانی لە رێگەی بەغدا- خاڵس بەروداوی ئۆتۆمبیل گیانیان لەدەستدا.


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان و تەواوی وەرزش دۆستان و هاوڕێیانی دەکات، گیان لەدەستدانی سێ وەرزشەوانی دیاری شاری سلێمانی کەلێنێک لە بەرەو پێشچونی وەرزشدا دروستدەکات و هیوادارین هاوڕێیان و قوتابیەکانیان ئەو کەلێنە پڕکەنەوەو ناویان لە بەرەو پێشچونی وەرزشی شارەکەماندا هەمیشە بەزندوی بهێڵنەوە، لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرینیان شادبکات.



مامۆستا سەلاح، ناوبژیوانى پێشوو و نێودەوڵەتى ناسراو و دکتۆر عاسى-یش پێشتر مامۆستا بووە لە کۆلێجى پەروەردەى وەرزشى زانکۆى سلێمانى.