نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان


ئەمڕۆ دووشەممە (٢٨ی ئەیلول ٢٠٢٠)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (٤١) دۆلار و (٦٥) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (٣٩) دۆلار و (٩٦) سەنت فرۆشراوە.

بەرەوپێشچونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوەی لە بازاڕدا، بەڵام ماوەى چەند رۆژێکە نرخی نەوت کەمێک نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.