90% كارگە حكومییەكانی عێراق لەكار كەوتوون

ئەندامێكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەینێت، بەھۆكاری سیاسییەوە 90%ـی كارگە حكومییەكان لەكار وەستاون.

مەحموود زەجراوی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق جەختیكردەوە، بەھۆی دۆخی سیاسییەوە 90%ـی كارگە حكومییەكان لە عێراق كە بە ھەزاران کارگە مەزەندە دەکرێن. سەرەڕای توانای بەرھەمھێنانی كەرەستە و كاڵای جۆراوجۆر، بەڵام لە كار وەستاون.

ئاماژەی بەوەشدا، دووبارە بوونیادنانەوەی ئەو كارگانە ژمارەیەکی زۆر ھەلی كار دەڕەخسێنێت، رێگە نادرێت چیدیكە عێراقییەكان روو لە كاری دەرەكی بكەن و تەنانەت ژینگەیەكی باشتر بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی دانیشتووانی عێراق دابین دەكات.