هەرخۆت نا،دەنگیشت نزیكدەكاتەوە

سیستمی زوم كردن سیستمێكە كە زۆرێك لە گەورە كۆمپانیاكانی بواری بەرهەم هێنانی كامێرای  فۆتۆ و ڤیدیۆ لە هەوڵدان هەتاوەكو بتوانن بە بەهێزترین كوالیتی و بەهێزترین سیستمی زووم كردنەوە بەرهەمە كانیان بخەنە ڕوو.
پێدەچێت زووم كردنی دەنگ كارێكی ئەستەم بێت, بەڵام لە ئێستادا گەورە كۆمپانیای (SONY) ئەوكارەی ئاسان كردووە و بە دروست كردنی جۆرە كامێرایەكی نوێ لە مۆدێلەكانی (HDR SR10-HDR SR12-SR11) كە توانای جیاكردنەوە و وەرگرتنی دەنگی هەیە بە كوالتی (5.1). 
ئەم كامێرا مۆدێرنە بە جۆرێك دەنگ جیادەكاتەوە ئەگەر لە دارستانێكدا بیت و بتەوێت لەنێو دەنگی هەموو ئاژەڵەكاندا ئەنها دەنگی یەك ئاژەڵ وەر بگریت ئەوا زومی ئەو ئاژەڵە دەكەیت و تەنها دەنگی ئەو ئاژەڵەت بۆ وەردەگرێت, ئەمەش یەكەم جۆری كامێرایە كە بتوانێت زوومی دەنگ بكات.