بەهۆی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ئێران،ئەمەریكا 37 كۆمپانیا سزا دەدات

بۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای نوێی دیكه‌ی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای ئێران سه‌پاندەوه‌ 
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر 37 كۆمپانیای وه‌همی یاخود خه‌یاڵی سه‌پاندووه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن .
 ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكاش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی پێشتر له‌وه‌ ئاگاداركردبۆوه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن . 
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌لێك سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر كه‌رتی پترۆكیمیایی و دراو و  ئۆتۆمبێلی ئێران سه‌پاند . 
 ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به‌ گومانه‌ و چه‌ندان سزای به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی و بانكی و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن سه‌پاندووه‌ و به‌رده‌وامیش ئێران دووپات له‌ ئاشتیخوازی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ده‌كات .