ژمارەیەکی نوێی ڕۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١⁄١١⁄٧ ژمارەیەکی نوێی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە چەندین بابەتی ئابوری لە خۆدەگرێت کە بریتین لە:

* سلێمانی لە یادی ٢٣٧ ساڵەیدا پێویستی بە پلان و بەڕێوەبردنێکی گونجاو و پرۆژەی ھەمەلایەنەی ئابوری و کلتورییە
* بەھۆی خراپی سیاسەتی ئابورییەوە زۆربەی کارگە بچوک و مام ناوەندەکان ڕوبەڕوی شکست بوونەتەوە
* ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن درەخت لە پێنجوێن سوتاوە
* کوردستان لە نێوان دۆدیلی ئابوریدا
* ھەناردەکردنی مریشک بۆ باشور و ناوەڕاستی عێراق بە سیاسی کراوە
* ئەندامێکی ئەنجوەمەنی ژووری بازرگانی ھۆکاری گرانبونی خۆراک و پێداویستی ھاوڵاتیان ئاشکرا دەکات
* بەڵێندەران بریار دەدەن لە ڕێگای یاساوە مافەکانیان وەربگرنەوە
* خەرج نەکردنی پارەی پترۆ دۆلار ٤٠٠ پرۆژەی پەکخستووە
پەروێزخان: پێشتر ڕۆژانە ١٠٠٠ بار دەھات ئێست کەمی کردوە بۆ ٢٠٠ بار
* ٨ گوند لە زمناکۆ و شەنێران سوتاون
* قەرەداغ گرفتی ڕاوکردنی زۆرە
* سۆشیال میدیا کاریگەری گەورەی لەسەر فرۆشی کۆمپانیاکان دەبێت
* نرخی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ھاوردەکراو گران دەبێت

ژمارەی ئەم جارە ئەم بابەتانە و چەندین بابەتی دیکەی ئابوری لە خۆ دەگرێت.