نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٤٢ دۆلار و ٨٩ سەنت مەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بە ٤٠ دۆلار و ٤٤  سەنت فرۆشراوە.

بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.

هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە ١٠ بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.