وەزیری دارایی لەبارەی وەرگرتنی باجەوە بڕیارێکی دەرکرد

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڕیاریدا ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەرگرتنی باجەوە هەژمارنەکرێت و باج لە هاوڵاتیان وەرنەگیرێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاریداوە، ماوەی دوومانگ لە 11 ی ئازار هەتا 11 ی ئایار، لە کرێ و سودەکانی دواکەوتنی کرێچیەکانی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی خۆشببێت،بەهۆی ئەوەی ئەو ماوەیە نەیاتوانیوە موڵکەکان بەشێوەی ئاسایی بەکاربهێنن.

لە بڕیارەکەی وەزیری دارایدا ئەوەش هاتووە،باجدەران ئەو ماوەیە لە باجدان و سودی دواکەوتنی دەبەخشرێن و ماوەی دانەوەی قیستەکانیش بۆ ماوەی دوومانگ درێژدەکرێتەوە.

هەروەها بۆ کۆمپانیاکان و باجی خانووبەرەش پێویستە بەڕێوەبەرایەتیەکان رەچاوی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بکەن کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە بە ئاسایی کاربکەن.