عێراق ماوەی راگرتنی گەیشتە ئاسمانییەكانی درێژكردەوە

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تا 15ی تەمموز درێژكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئاگادارینامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 15/07/2020 درێژكردەوە.

‌بەپێی راگەیەندراوەكە، بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سورو سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.

 هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ‌ده‌رچواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی رێگریکردنه لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.