پارێزگاری سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدات





د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەم قۆناغەدا ناتوانین قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ رابگەیەنین، بەڵام بەشێك لە رێگەوبانەكان بەربەست دەكەین و ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكانبن، دەتوانین دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەین.



پارێزگاری سلێمانی لەبارەی سەپاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ رایگەیاند: لەم قۆناغەدا ناتوانین قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ رابگەیەنین، بەڵام ئەگەر بزانین قەدەغەی هاتووچۆ رێگەی توشبوون بە كۆرۆنا لەناو هاوڵاتیان كەمدەكاتەوە، ئەوا قەدەغەكە درێژدەكەینەوە.



وتیشی:” قەدەغەی هاتووچۆ قەبارەی توشبوون بە ڤایرۆسەكە بە رادەیەك كەمدەكاتەوە، ئێمەش لەچوارچێوەی رێكارەكان، بەشێك لە رێگەوبانەكانی سلێمانی بە بەربەستی كۆنكرێتی دادەخەین”.



د. هەڤاڵ ئەبوبەكر بە رووداوی راگەیاندووە، ئەگەر خەڵك بەردەوام بن لە خۆپارستن، دەتوانین كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەین، هەربۆیە پێویستە هاوڵاتیان لەپێناو تەندروستی خۆیان، رێنماییەكانی تەندروستی جێبەجێ بكەن.