ئێران ئاوی زێی بچوک بەردەداتەوە

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەێنێت ئێران بڕیاریداوە ئاوی زێی بچوک بەر بداتەوە.


عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە ” بەرپرسانى ئێران پەیوەندییان پێوەکردووە و بڕیاریان داوە ئەمڕۆ  کاتژمێر ٥ى ئێوارە بەشێک لە ئاوى زێى بچووک بەر بدەنەوە”.


لە ئەگەری بەردانەوەی ئاوی زێی بچوک پێویستە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە ئاگاداربکرێنەوە لەوەی کە دوربکەونەوە لەو ناوچانەی کە لە چەند رۆژی رابردو بۆ پێداوسیتییە ئاوییەکانیان و بۆ مەلکردن بەکارهێناوە چونکە ئەو ناوچانە دەکەونەوە ژێر ئاو و ئاستی ئاوی دەریاچەکان بۆ نزیکیی ئاستی ئاسایی پێشوتری بەرز دەبێتەوە.


ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێک بوو ئێران بەهۆى گلدانەوەى ئاو لە بەنداوى سەر ڕووبارى کەڵوێ لە دیوى ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە، ئاوى زێى بچووکى گرتبووە و ئاوەکەش بە ڕێژەیەکى بەرچاو کەمیکردبوو  ئەمەش نارەزایی زۆری خەلکی ناوچەکەی لێکەتوبوەوە.