نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 42 دۆلاری تێپەڕاند


بەپێی ماڵپەڕی “Oil Price”ی تایبەت بە هەواڵی نەوت و وزە، ئەمڕۆ هەینی، لە کاتژمێر 16:30 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 42 دۆلار و 7 سەنت.

لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژاوای تێکساس (خاوی ئەمریکا)، بە 39 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، لە کاتژمێر 21:15، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 40 دۆلار و 2 سەنت، لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژاوای تێکساس (خاوی ئەمریکا)، بە 37 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی چاوەڕوانیکردنی کۆبوونەوەی وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەسە.

بەپێی ماڵپەڕی بلوومبێرگ، سبەی شەممە، ڕێکخراوی ئۆپێک+ بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی وادەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەدات.