له كاتێكدا گواستنه‌وه‌ی بار له ده‌روازه گومركییهكانی توركیا به‌ڕووی ئێران و عێراقدا كراوه‌ته‌وه كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه داخرابوو، رێوشوێنی ئه‌منیی و ته‌ندروستیی پێویست بۆ تێپه‌ڕبوون به ده‌روازه‌كاندا به هه‌ستیارییه‌وه پهیڕوهدهكرێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری بازرگانیی توركیا، روخسار په‌كجان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه كه دووباره گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بار له ده‌روازه گومركییه‌كان به‌ڕووی ئێران و عێراقدا به‌تایبه‌تی خابوور و گوربوڵاك كراوه‌ته‌وه كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه داخرابوو.
له كاتێكدا سنوورداركردنی گواستنه‌وه‌ی بار بۆ ئه‌و وڵاتانه كه به‌هۆی په‌تاكه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرا هه‌ڵگیراوه، هاوكات شێوازی ”بازرگانیی بێ به‌ركه‌وتن” كه به گۆڕینی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان و شۆفێره‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانیی نه‌وه‌ستێت، كۆتایی هاتووه.
له‌و ده‌روازه گومركیانهدا هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌روازه گومركیانه‌ی به‌ڕووی وڵاتانی دیكه‌دا كراونه‌ته‌وه رێوشوێنه ئه‌منیی و ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌ژێر رۆشناییهكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیادا، هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ده‌چنه ئه‌و وڵاته‌وه پاكژ ده‌كرێنه‌وه و پشكنینی ته‌ندروستیی بۆ شۆفێره‌كانیان ده‌كرێت و هه‌ر شۆفێرێك په‌تاكه‌ی گرتبێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر شۆفێری تورك بێت له شوێنه دیاریكراوه‌كاندا كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن و ده‌خرێنه ژێر چاره‌سه‌ره‌وه، ئه‌و شۆفێره بیانیانه‌شی نیشانه‌كانیان هه‌یه رێگه‌ی تێپه‌ڕینیان پێ نادرێت.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كرێت كه شۆفێران له شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه و له هه‌ر خاڵێكدا كه ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا ده‌بێت ده‌مامك ببه‌ستن و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیاندا به‌پێی پێویست ده‌مامك، پاكژكه‌ره‌وه و خۆراكی پێویستیان پێ بێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه‌ی ترانزێت ده‌كه‌ن به ”سیستمی چاودێری ئۆتۆمبێل” چاودێری ده‌كرێن و به كورترین ماوه له ده‌رچوونیان له وڵات رێكاریهكانیان له‌سه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
عێراق كه یه‌كێكه له بازاڕه سه‌ره‌كییه‌كانی توركیا له ساڵی ٢٠١٩دا، قه‌باره‌ی هه‌نارده له توركیاوه بۆ ئه‌و وڵاته، نۆ ملیار دۆلار و هه‌نارده‌ش لێیه‌وه دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو، تێكڕای قه‌باره‌ی بازرگان‌یش، ١١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.
هه‌روه‌ها هه‌نارده‌ی توركیا بۆ ئێران له هه‌مان ساڵدا، دوو ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بوو و هاورده‌ش سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بوو، به‌و شێوه‌یه‌ش بازرگانیی ده‌ره‌كی پێنج ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بوو. له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی سنووردارییه‌كانی له‌و ده‌روازانه‌دا، دووباره بازرگانیی له بازاڕه‌كانی هه‌نارده‌دا به‌بڕی ١١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار تاودانی به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه قه‌باره‌ی بازرگانیی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه له مانگه‌كانی نیسان و ئایاردا دابه‌زی، بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانیی نه‌وه‌ستێت ماوه‌یه‌ك ”بازرگانیی بێ به‌ركه‌وتن” په‌یڕه‌وكرا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ده‌روازه‌ی گومركی خابوور كه به‌ڕووی عێراقدا كراوه‌ته‌وه له یەکی ئاداردا داخرا، ده‌روازه گومركییهكانی گوربوڵاك، ئه‌سه‌نده‌ره و كاپیكۆی رووی ئێرانیش له ٢٣ی شوباتدا داخران.