نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكە دابەزیەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 28ی‌ نیسانی‌ 2020 دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە تۆمار كردووە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 22 دۆلارو 44 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 11 دۆلارو 32 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆرینەی كارگە و كەرتە بەرهەمهێنەرەكان داخران و پەكیان كەوت، هەربۆیە خواست لەسەر بەكارهێنان و كڕینی نەوت كەمبووەوە، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت جیهانی و ئەو وڵاتانەی پشت بە بەرهەمی نەوت دەبەستن تووشی زیانێكی زۆر بوون.