ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەست بە کار کردن دەکاتەوە

لەدوای چەند قۆناغێک و ئاسایبونەوەی بازاڕەکان و هاتوچۆی لەناو هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی، ژووری بازرگانی و پیشەسازی دەوام کردنی دەستپێکردەوە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  ڕاگەیاند “وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستمان کردەوە بەکارکردن و سەرجەم فەرمانبەرەکان دەوام دەکەن و کاروباری بازرگانان ڕایدەکەن”.

راشیگەیاند “بەشێک لەبازرگانان و نوسینگەکان و پیشەسازان کاریان لەژووری بازرگانی هەیە بۆ ناو تۆمارکردن یان تازەکردنەوەی پێناسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بۆیە دەستمانکردەوە بەکارکردن لەئێستادا بازرگانان دەتوانن سەردانی ژوور بکەن بۆ ڕایکردنی کارەکانیان”.

ئاماژەی بەوەشدا کاروباری بازرگانی و هاوردەکردنی کاڵا و خۆراک بەردەوامە لە سنورەکان هیچ گرفتێک دروست نەبووە.