بەهەوڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڕیارێکی نوێ دەرکرا

پاش ئەوەی بازرگانانی هاوردەکردنی خۆراک بۆ چەند جارێک نیگەرانی و داوا کاریەکانیان گەیاندە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەبەرامبەر دواکەوتنی بارەکانیان بەهۆی پشکنیەوە بەهەوڵی سەرۆکی ژوور ئەو کێشەیە ئاسانکاری تەواوی بۆ دەکرێت.
 
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای چەندین جار کۆبونەوەمان لەگەڵ بازرگانان هاوردەکردنی خۆراک نیگەرانبون لەوەی پشکنینی تەندروستی لەدەروازەکان کاتی زۆر دەوێت و بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندرواتی شارەکان ناتوانن کارەکان رایبکەن، هەربۆیە لەسەر ئەو کێشەیە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیداروکانی حکومەتمان تێگەیاند و پاش چەندین پەیوەندی و گفتوگۆکردن لەکۆتایدا بڕیار لەسەر دابەزاندنی دەسەڵاتەکان درا.

راشیگەیاند ” لەئێستادا بڕیارێک بە واژۆی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کورددستان دەرچووە کەتیایدا بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی پارێزگاکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن پشکنین بۆ ئەو خۆراکانە بکەن و کارەکانیان بۆڕایبکرێت تا دواکەتنی هاوردەکردنی خۆراک ڕونەدات”.

سەرۆکی ژووره بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سوپاس و دەستخۆشی لە وەزیری تەندروستی و ئەو کەسانەکرد کە بەردەوام لەسەر هێڵن و هاوکارن بۆ چارەسەری گرفتە بازرگانیەکان.