بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٢٠٠٠ قاوەخانەی ستاربەکس لە چین داخرا

لە چین بە هۆی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی هاوڵاتیان لە توشبوون بەو ڤایرۆسە کۆمپانیای ستاربەکس بڕیاری دا ٢٠٠٠ قاوەخانەی خۆی دابخات و لە ئێستاشدا کار لەسەر ئەوە دەکرێت کە کۆمپانیاکانی تر پێگەکانیان لە چین دابخەن.

 لە چیند ٤٣٠٠ پێگەی ستاربەکس بونی هەیە بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم پێگانەی ستاربەکس دادەخرێن وڵاتی چین دوای وڵاتی ئەمریکا بە گەورەترین ئەو وڵاتانە دادەنرێت کە زۆرترین ژمارەی ستاربەکسی تێدایە.

بەڕێوبەری کۆمپانیای ستاربەکس کیڤن جۆنسن دەربارەی داخستنی پێگەکانیان لە وڵاتی چین وتی” ئەم ڤایرۆسە بە شێوەیەکی خێرا پەرە دەسێنێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیان ئەم بڕیارەمان داوە”.

 لە چین لە کانوونی دووەمی ١٩٩٩یەکەم وێستگەی ستاربەکس لە پایتەخت لە پەکین کراوەتەوە.

لە ٪١٠ فرۆشی کۆمپانیاکە لە وڵاتی چینە بەڵام بەهۆی داخستنی پێگەکانیەوە زەرەرێکی زۆری پێدەگات.

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین

بەرێوبەری کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی چین دەکەین هەروەها ڕایگەیاند کە گەشتکردنیان بۆ وڵاتی چین بە هەموو شێوەیەک کەم کردووەتەوە ئەو کۆمپانیایانەی کە کار بۆ کۆمپانیای ئەپڵ دەکەن بۆ ماوەیەک بەداخراوی دەمێننەوە.

کۆمپانیای تۆیۆتا ڕایگەیاند هەتا ٩ی شوبات کۆمپانیاکەیان دادەخەن

 لە پیگەی فەیسبوکەوە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا کۆمپانیای تۆیۆتا ڕیگەیاند کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەتا ٩ی شوبات کۆمپانیاکەیان دادەخەن.