ڤایرۆسی کورونا نرخی زێریشی بەرز کردەوە


به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا، نرخی زێر له‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا گه‌یشته‌ زیاترین ئاستی خۆی.

بە هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورونا له‌ چین و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی ، داخوازی بۆ كڕینی زێر له‌ لایه‌ن سه‌رمایه‌داران و بازارگانانەوە‌ زیادی كردووه‌. ئەم دۆخەش وایكردووه‌ كه‌ نرخی زێر له‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا بگاتە‌ زۆرترین ئاستی خۆی.

به هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، هه‌ر مسقالێكی له‌ بازاره‌كاندا  بیست دۆلار گرانتر بووه‌.