بۆ یەکەمجار کۆمپانیایەکی هێڵی فڕۆکەوانی گەشتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

هێڵی فڕوَکەوانی Gulf Air لە 2ی مانگی داهاتوو- شوبات، گەشتەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای Gulf Air، کۆمپانیاکە، گەشتەکانی بۆ بەغدا و نەجەف دەستپێدەکاتەوە، هەروەها بۆ یەکەمجار گەشتەکانی بۆ ھەرێمی کوردستانیش دەستپێدەکات.

ئەم هەنگاوەی ئەو کۆمپانیا بەحرەینییە بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی بەحرەین لە نەجەف و باڵیۆزخانەی بەحرەین لە بەغدا بووە.

پێشتر بەهۆی تێکچوونی سەقامگیریی عێراق، ئەو کۆمپانیایە گەشتەکانی بۆ عێراق راگرتبوو.