نرخى نه‌وت له‌ ئاستێكى به‌رزدا جێگیره‌


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى به‌رزدا ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 61 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27 ی 10 ى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 61 دۆلار و 73 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 61 دۆلار و 73 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 56 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 56 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌رو 61 دۆلار پاش ئه‌وه‌دێت، به‌یانى رێكه‌وتى 23 ى 10 ى 2019 له‌ خوار 60 دۆلاره‌وه‌ بوو.