کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و گازی رووسی دەستبەرداری دۆلار دەبن


سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای نۆڤاتیك بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند “کۆمپانیاکەیان سەرجەم مامەڵەکانی گرێبەستی هەناردەکردن بە یۆرۆ ئەنجامدەدات، ئەمەش بڕیارێکی کاتی نییە، بەڵکو لە ساڵی 2014ـەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، کاتێک کۆمپانیای نۆڤاتیک دووچاری سزاکانی ئەمەریکا بووەوە”.

دەشڵێت “دوای سزاکان لە تەممووزی ساڵی 2014، کەسایەتی و تاکە ئەمەریکییەکان رێگریان لێکرا قەرز بە کۆمپانیای نۆڤاتیک بدەن، ئەوەش وایکر بەر لە کۆمپانیای رووسنەفت پشت لە دۆلار بکەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئیگۆر سێچین سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای روسنەفتی رووسی ئاماژەی بەوەكرد، سەرجەم مامەڵەکانی کۆمپانیاکە لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ دەگۆڕن.

سێچێن وتی: “بە شێوەی کرداری سەرجەم گرێبەستەکانی هەناردەکردن بە یۆرۆی ئەوروپی دەبێت”.

سێچین دەڵێت “پشكی دۆلار لە بازرگانی جیهان 60% و لە بازرگانی نەوت و بەرهەمەکانی 90%، بە پێویستی دەزانین سنوور بۆ ئەو قۆرخکارییە دابنێین، بۆیە دوای 10 ساڵ وێنەکان جیاواز دەبینن، لەگەڵ گەشەکردنی گەشەی ئابووری چین پێویستە پشکی یوانیش لە مامەڵە بازرگانییەکان بە هەند وەربگیرێت و گرنگی پێبدرێت”.