سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا کۆبۆوە

سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح پێنج شەممە ٢٠١٩/٩/٢٦ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆکی ژوری بازرگانی ئەمریکا ستیڤ لۆتس و ژمارەیەک لە گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا کۆبووەوە.
سەرۆک بەرھەم باسی لە خواستی عێراق کرد بۆ بەشداری کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەتایبەتی لە پرۆژە ئابوورییەکاندا، بە جۆرێک کە ھاوبەشی ئابوروی لە گشت بوارەکاندا بەرەوپێش بەرێت، ھاوکات ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و ئەمریکا بەرز بکاتەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سود وەرگرتن لە ھەلی وەبەرھێنان و ئاسانکاری و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی وەبەرھێنان لە عێراق کرا.