سلێمانی؛ سبەی دەستدەكرێت بەدانانی پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ ماڵان


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسبەینێو دەست بە دانانی پێوەری زیرەكی ماڵان دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: “ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی بەكرەجۆ دەكەینەوە، لە سبەینێوە دانانی پێوەری زیرەكی ماڵان دەست پێدەكات و بۆ سەلامەتی تیمەكانی كاركردنی تۆڕی زیرەك و هاوڵاتیان، ئەو فیدەرەی كاری لەسەر دەكرێت هیچ كارەبایەكیان نابێت.”

ئەوەش روونكراوەتەوە: “ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (164) سبەینێ 29/9/2019 لە كاتژمێر (8 ی بەیانی تا 5 ی ئێوارە) كارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەیان نابێت و پاشان كارەبایان ئاسایی دەبێتەوە.”

كارەبای سلێمانی داوا لە دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە دەكات كە هاوكاری تیمەكان بن بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان.