نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (یه‌کشەممە) دراوە جیهانییەكان لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا نرخێكی نوێیان بەرامبەر بە دیناری عێراقی تۆماركردو بەهای دۆلاری ئەمریكی بەراورد به دوێنێ  بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بەمجۆرەیە:

100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 200 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 133 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 148 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 10 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 21 هه‌زار و 750 دیناره‌.