كوشتارگەی نوێی سلێمانی تیمە پزیشكییەكان پشكنینه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ته‌موز، كوشتارگەی نوێی سلێمانی‏ ڕای دەگەیەنێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و نەخۆشی، تیمە پزیشكیەكانی كوشتارگەكه‌ كارەكانیان چڕتر كردووه‌تەوە بۆ ڕێگریكردن لە گۆشتی ناتەندروست.

كوشتارگەی نوێی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا  ڕایگەیاندووە، “بۆ ڕێگری كردن لە گۆشتی سووری نا تەندروست و بەكارنەهێنانی لە لایەن هاووڵاتییانەوە بەردەوام تیمەكان هەوڵەكانیان چڕ كردووه‌تەوە”.

زیاتر هاتووه‌، كه‌وا لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، تیمە پزیشكیەكانی كوشتارگە لەماوەی دوو ڕۆژدا سێ تۆن و 200 كیلۆ گۆشتی نەشیاویان لەڕووی تەندروستی و بەكارهێنانەوە ڕەتكردووه‌تەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان خۆیان بەردوور بگرن لە كڕینی گۆشتی لەسەر شەقامەكان بەهۆی مەترسی تەندروستی لەسەر ئەو ئاژەڵانە، چونكە لە كوشتارگە بە شێوەیەكی تەندروست ئامادە ناكرێن.