مۆدێلێکی تایبەتی نایک بە ٤٣٧ هەزار و ٥٠٠ دۆلار فڕۆشرا


کۆمپانیای ئەمریکی تایبەت بە کاڵای وەرزشی ‘نایک’ مۆدێلی پێڵاوێکی تایبەتی بە ٤٣٧ هەزار و ٥٠٠ دۆلار لە زیادکردنیێکی کراوەدا فڕۆشت.

بە گوێرەی هەواڵێکی سی‌ئێن‌ئێن راگەیەندراوە، ئەو پێڵاوە وەرزشییە کە لە ساڵی ١٩٧٢ـدا دروستکراوە و لە ماڵێکی زیادکردنی کراوەی سۆتهێبی-ی نیویۆرک خرایە فڕۆشتن، بە ژمارەیەکی پێوانی بەبەهای  ٤٣٧ هەزار و ٥٠٠ دۆلار کڕیارێکی بوو.

ئەو مۆدێلەی پێڵاوی وەرزشە کە بە (Moon Shoe)ـی ناوبراوە و بە واتای پێڵاوی مانگ دێت، لەلایەن مایڵس ناداڵ-ەوە ٤٣٧ هەزار و ٥٠٠ دۆلاری پێدرا.

جێگای ئاماژەیە مایڵس ناداڵ هەفتەی رابردوو لە هەمان ماڵی زیادکردنی کراوەی سۆتهێبی-ـدا لە کۆی گشتی بەبەهای ٨٥٠ هەزار دۆلار پێڵاوی وەرزشی کڕیبوو کە بە دەگمەن دەستدەکەوێت.

مۆدێلی ‘Moon Shoe’ لەلایەن یەکێک دامەزرێنەرانی کۆمپانیاکەوە بیل بۆوێرمان-ـەوە لە ساڵی ١٩٧٢ـدا ١٢ جووتی تایبەتی دروستکردبوو.

هەڵبەت بەرلەمە گرانترین پێڵاوی وەرزشی لە زیادکردنی کراوەدا لەساڵی ٢٠١٧ لەلایەن یاریزانی سەبەتە مایکڵ جۆردان-ـەوە ١٩٠ هەزار دۆلاری پێدرابوو.