لیستی پارێزراوترین شارەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە

ماڵپەری فەرمی نومبێۆ بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کۆیکردووەتەوە لیستی پارێزراوترین شارەکانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە.

 

ئەمەش ریزبەندی ١٠ـی یەکەمی نێو لیستەکە کە تێیدا ناوی ٣٢٨ شاری تر تۆمارکراوە..

 

١٠. ئەسکیشەهیر: ئەم شارەی تورکیا کە ناوەکەی بە واتای ‘شاری کۆن’ دێت، بە رێژەی تاوانی (١٨.١٢) چووە نێو ریزبەندی ١٠ـی یەکەمی لیستی پارێزراوترین شارەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩.

 

٩. هۆنگ کۆنگ: بە رێژەی تاوانی (١٨.١٠) لە ریزبەندەکەدایە.

Central Hong Kong crossing

 

٨. بێرن: ئەم شارەی وڵاتی سویسرا بە رێژەی تاوانی (١٧،٣٥) چووە نێو ١٠ـی یەکەمی لیستەکە.

Old Town

 

٧. زوریهـ: هەروەها ئەم شارە پڕگەشتیارەی سویسرا لەو ریزبەندەدا رێژەی تاوانی (١٦.٨٢)ـی وەرگرت.

Old Town (Altstadt)

 

٦. دوبەی: ئەم شارەی ئیمارات بە رێژەی تاوانی (١٦.٦٦) لە نێو ریزبەندەکەدا هاتووە.

Dubai

 

٥. میونخ: ئەم شارە رەنگاورەنگەی ئەڵمانیا بە رێژەیڤ تاوانی (١٦.٤٥) لە ریزبەندەکەدایە.

Image result for ‫میونخ‬‎٤. تایپای: پایتەختی تایوان بە رێژەی تاوانی (١٤.٩٧) چووە نێو ریزبەندەکە.

National Palace Museum, Taipei (1)

 

٣. کیوبێک: ئەم شارەی کەنەدا بە رێژەی تاوانی (١٤.٧٨) ریزبەندی سێیەمی وەرگرت.

Old Quebec

 

٢. دۆحە: پایتەختی قەتەر بە رێژەی تاوانی (١١.٦٩) ناوی خۆی لە ریزبەندی دووەم تۆمار کرد.

 

١.ئەبوزەبی: پایتەختی ئیمارات لە نێو لیستەکەدا بە کەمترین رێژەی تاوان کە (١٠.٦١)ـە، ریزبەندی یەکەمی وەرگرت.

Abu Dhabi's pilot smart city project validated 10 use cases