بانکی ناوەندی عێراق یەک ملیار دینار بە قەرز ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی پرۆژەی بچوک و مامناوەندیان هه‌یه‌

 بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند کە لەمەودوا ئاستی پێدانی قەرزی بۆ پرۆژەی بچوک و مامناوەند تا یەک ملیار دینار بەرز کردوەتەوە.
باسی لەوەشکردوە کە پێدانی ئەم قەرزە سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە جگە لە کەرتی نیشتەجێبوون، هەروەها هاوکاری زیاتری کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی دەکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە کە هەموو بانکێک دەتوانێت لە یەک کاتدا داواکاری پێنج پرۆژە بداتە بانکی ناوەندی بەو مەرجەی کە هەر پرۆژەیەک ئیستیمارە و وردەکاری خۆی جیابێت، لە دوای شەش مانگ لە پارەدارکردنی پرۆژەکان بانکی ناوەندی وردبینی لە پرۆژەکاندا دەکات.
یەوەش  خراوەتەڕوو کە ماوەی دانەوەی قەرزەکە پێنج ساڵە و دەتوانرێت بۆ حەوت ساڵیش درێژ بکرێتەوە ئەگەر ئەو بانکەی قەرزەکەی لەسەر وەرگیراوە داوا بکات.