رێكخراوی “پیشه‌”ى ئه‌ڵمانى – كوردى ۆركشۆپێك بۆ وه‌زاره‌تى كارو كه‌رتى تایبه‌ت رێكده‌خات

رێكخراوى پیشه‌، كه‌ رێكخراوێكى ئه‌ڵمانى – كوردییه‌ له‌ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى ۆركشۆپێكى بۆ وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و خاوه‌نكارانى كه‌رتى تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستى ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان رێكخست.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2 / 7 / 2019، به‌ به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى‌و له‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و خاوه‌نكارانى كه‌رتى تایبه‌ت ۆركشۆپێك له‌لایه‌ن رێكخراوى پیشه‌ى ئه‌ڵمانى كوردییه‌وه‌ رێكخرا له‌ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى رێكخرا.

سه‌ره‌تا رێكخراوه‌كه‌ تیشكى خسته‌ سه‌ر ئامانجى رێكخراوى پیشه‌و كارو چالاكییه‌كانیان له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردودا له‌كوردستان، كه‌ چه‌ندین خول‌و راهێنانیان به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ سه‌ر كارى گه‌نجان كردوه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌تى له‌بوارى خزمه‌تگوزارى كڕین‌و فرۆش‌و ئه‌لكترۆنى‌و وزه‌ى تیشكى خۆردا راهێنیان پێكراوه‌.

پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌پێشخستنى كاره‌كانیان‌و ره‌خساندنى هه‌لى كارى زیاتر بۆ گه‌نجان ئه‌نجامدرا.