نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

له‌كاتێكدا زۆربه‌ی توێژه‌وه‌ران پێشبینی دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وتی جیهانی ده‌كه‌ن له‌ قۆناغی داهاتوودا، ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی ئۆپیك پێشبینی كرد له‌ساڵی داهاتوودا نرخی نه‌وتی جیهانی جیگیربێت و ڕوو له‌به‌رزبونه‌وه‌ بكات.
له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ شاری (ڤییه‌ننا) له‌ نه‌مسا ئه‌نجامیدا، (عه‌بدوڵا به‌دری) ڕایگه‌یاند، كه‌ له‌و بڕوایه‌دایه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 28% ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا، له‌ نیوه‌ی دووه‌می ساڵی داهاتوودا ڕوو له‌به‌رزبونه‌وه‌ بكات، به‌ڵام ئاستی ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی دیارینه‌كرد.
هاوكات ڕێكخراوی (ئۆپیك) له‌ڕاپۆرتێكیدا پێشبینیكرد نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو بۆ ئاستی 110 دۆلار به‌رزبێته‌وه‌و ئه‌و ئاسته‌ش تا كۆتایی ساڵی 2020 به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی كرد له‌ ساڵانی نێوان 2020 بۆ 2010 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو بگاته‌ 124 دۆلار.