ڕۆژانی شەممە لە پاسپۆرتی سلێمانی دەوام دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکات لەمەودوا پشووی رۆژانی شەممەمان نامێنێت.

بەھۆی زۆری مامەڵەی ھاوڵاتیان حکومەتی عیراق و ھەرێم بڕیاردرا پشووی ڕۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەکان پاسپۆرتی عیراق و کوردستان نەمێنێت.

 لەمەوداوا پاسپۆرتی سلێمانی ھەموو رۆژانێکی شەممە سەعات ۸:۳۰  بۆ ۱:۰۰ دەوامی فەرمی ھەیە و ھاوڵاتیان دەتوانن مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن، بەڵام لە رۆژانی کە تا (کاتژمێر ٦:۰۰)ی ئێوارە دەوام ھەیە، بۆ جێبەجێکردنی کاروباری ھاووڵاتیان.

بەھۆی  ئەوەی قەرەباڵغی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دروست بووە و مامەڵەیەکی زۆری ھاوڵاتیان وەرگیراوە، پێدەچێت دەوامکردنی ڕۆژانی شەممە تاکۆتایی مانگی ئەیلول بەردەوام بێت.