ئابووریی جیهان و جەنگی بازرگانی

ئەو پرسانەی رووبەڕووی ئابووریی جیهان دەبنەوە، هێشتا لە باش ناچن، ئەو پرسانە بواری ئاهەنگ گێڕانی بۆ ئابووریی جیهان بە كۆتایی هاتنی قەیرانی دارایی و ئابووریی ساڵی 2008 نەهێشتەوە.

ئابووریی جیهان لەبەردەم دووڕیانێكی زۆر ورددایە
قەیران بە دوای قەیراندا دێت، لە پێش هەموویانەوە ئەو جەنگە بازرگانییەی ئێستای نێوان ئەمریكا و چین، وێڕای قەیرانی دەرچوونی بریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا، ئەو لەبارچوونی تەمویلكردنەی كە ژمارەیەك لە ئابوورییە هەڵكەوتووەكان دووچاری بوونە، سەرباری ناڕوونی زۆر سەبارەت بە زۆرێكی ئەو قەیرانە سیاسییانەی لێرەو لەوێ دروست بوونە.
واتە بە كردەوە ئابووریی جیهان رووبەڕووی تەحدیاتی گەورە بۆتەوە، لەكاتێكدا هیچ ئاماژەیەك بۆ ئەگەری دەربازبوونی لەو رووبەڕووبوونەوەدا بەدیار ناكەوێت، ئەوەتا سندوقی نێودەوڵەتیی نەخت دەڵێ: «ئابووریی جیهان لەبەردەم دووڕیانێكی زۆر ورددایە»، بەهەمان نەغمەشە بانكی نێودەوڵەتی قسە دەكات، دامەزراوە ئابوورییە نێودەوڵەتیەكانی تریش هەمان بۆچوونیان هەیە.

200 ملیار دۆلار
هیچ ئاماژەیەك بۆ ئەگەری رێككەوتنی بازرگانیی نێوان هەردوو پایتەخت لە ئارادا نییە، ئەو رێوشوێنە توندانەی بەرامبەر بە یەك گرتویانەتەبەر زۆرێكی ئەو میكانیزمانەی پەكخستوە كە دەشێ لێوەی لێكتێگەیشتنی لێوە بەرهەم بهاتبایە، لە سەرووی هەموویانە رێوشوێنی بەرزكردنی رەسمی گومرگی كە ئەمریكا گەیاندییە 200 ملیار دۆلار لەسەر هاوردەی وڵاتەكەی لە چین، كە زۆربەی هاوردەكانی گرتۆتەوە بە پۆڵا و ئاسنیشەوە. لەبەرامبەریشدا چین دەستەوەستان نەبوو، ئەویش بەهەمان شێوەی رسمی زیاتری خستە سەر هاوردەی وڵاتەكەی لە ئەمریكا بە بڕی 60 ملیار دۆلار.
هاوكات دانوستانی بازرگانی كە دەبوو ئاكامێكی هەبێت وەك ئەوەی جیهان چاوەڕوانی لێدەكرد، بەڵام نەك ئەو دانوستانە نەیتوانی رەوشەكە هێور بكاتەوە، بەڵكو پێجەوانەكەی لێكەوتەوە كە ئاستی كێشەیەكی بەرزتر كردەوە تا گەیشتە هەڕەشەكردن لە یەكتر، ئەمەش ترسی جیهانی لەسەر رەوشی لەرزۆكی ئابووریی جیهان زیاتر كرد.

نەمانی بڕی 455 ملیار دۆلار 
لە ئابووریی ئەمساڵی جیهان