بێرنارد ئارناوڵت بووە سێیەم کەس کە سامانەکەی ١٠٠ ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت


خاوەنی مارکەی فەڕەنسی LVMH بووە سێیەم کەس کە لە جیهاندا سامانەکەی ١٠٠ ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.

ئەرناوت لە دوای خاوەنی ئەمازۆن جێف بێزۆن و خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بیل گەیتس بووە سێیەم سەرمایەدار کە سامانەکەی ١٠٠ ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت. بێرنارد تەنها لە ساڵی پاردا بڕی ٣٢ ملیۆن دۆلار سامانەکەی زیادی کردووە.

بێرنارد خاوەنی LVMH هۆڵدینگە کە ٧٠ مارکەی جیهانی لەخۆ دەگرێت و بەشێوەیەکی خێرا گەورە دەبێت، بە پێی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بێرنارد ناوی لە نێو ئەو ٥٠٠ کەسەدا هەبووە کە سامانەکەی بەشێوەیەکی خێرا گەشە دەکات.

LVMH لە خۆپیشاندانەکانی ئەمساڵدا دەستی هەبووە ئەم هۆڵدینگە دەستی لە ٪٣ ئابوری وڵاتی فەڕەنسادا هەیە.

وڵاتی چین کڕیارێکی باشی ئەم کۆمپانیایە بووە

ئەم کۆمپانیایە سەرەتا لە بواری بیناسازیدا ئیشیان کردووە بەڵام بە تێپەڕبونی کات کۆمپانیاکەیان بەرفراوان کردووە و چەندین براندیان هەیە.

بێرنارد لە ساڵی ١٩٨٥ خانوی مۆدەی دیۆر مۆدەی کڕیەوە و پاش سێ ساڵ LVMH هۆڵدینگی دامەزراند.

لە تەنمەنی ٧٠ ساڵیدا بێرنارد خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای خواردنەوە و مۆدە و گەشتیاریە و یەکێکە لە دەوڵەمەندترین پیاوەکانی ئەوروپا.

بێرنارد یەکێکە لەو کەسانەی کە گرنگیەکی زۆر بە هونەر دەدات. گرنگیەکی زۆر بە وێنەکێشە جیهانیەکان دەدات و بنیاتنەری مۆزەخانەی لویس ڤیوتۆنە و چەندین وێنەی پیکاسۆ و ئەندی وارهۆڵی کۆ کردووەتەوە.

لە دوای ئەوەی لە پاریس ئاگر کەوتە کڵێسای نۆتەردام لە نوێکردنەوەی کڵێساکەدا ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی بەخشیە ئەو کڵێسایە.

دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان: جێف بێزۆسە

جێف بیزۆس بنیاتنەری کۆمپانیای ئەمەزۆنە، لە ساڵی ٢٠١٧ پێش بیل گەیتس دروستکەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەوت و بووە دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان.

بەپێی هەواڵی بلومبێرگ سەرەوەتەکەی بێزۆس ١٢٠ ملیار دۆلارە و سەروەتی بیل گەیتس ١٠٧ ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە جێف بێزۆس لە خێزانەکەی جیا دەبێتەوە و نیوەی پارەکەی دەداتە خێزانەکەی ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بیل گەیتس جارێکی تر ببێتەوە بە دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان و بێرنارد ئەرناوڵت دەبێتە دووەم دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان.