پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە کفری دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە چەند رۆژی داھاتوودا، پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کە بریتییە لە دروستکردنی خانوو بۆ فەرمانبەران و کرێنشینان لە قەزای کفری دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان  بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ھەفتەی رابردوو لە پەیوەندییەکدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت جەختی کردووەتەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە کفری و بڕیاریداوە لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون، شارەوانیش راسپێردراوە بە کارئاسانی و تەرخانکردنی پارچە زەویی پێویست بۆ پڕۆژەکە.

کێشەی نیشتەجێبوون کێشەیەکی دانیشتووانی قەزای کفرییە و لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا تەنیا دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە قەزاکەدا دروستکراون.