ئایفۆن بە ڕەسمی زمانی کوردی ناساند

كۆمپانیای ئەپڵ  كیبۆردی كوردی بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێسی 13 دادەنێت.

كۆمپانیای ئەپڵ لە كۆنفرانسی پەرەپێدانی ناسراو بە (دەبڵیو دەبڵیو دی سی) ، بەڕەسمی سیستمی ئای ئۆ ئێسی 13 ی ڕاگەیاند ، كە لە مانگی سیپتەمبەری داهاتووشدا دەخرێتە بازاڕەوە.

ئەو بەرهەمە نوێیەی ئەپڵ چەندین داهێنانی نوێ‌ لەخۆدەگرێت ، گرنگترینیان درێژكردنی تەمەنی پاتریەكەیەتی كە بۆ 12 سەعاتی بەردەوام كار دەكات. ئەوەی جێ‌ ی سەرنجە لەم سیستمە نوێیەدا زمانی كوردی بۆ زیادكراوە و بەكارهێنەرانی كورد دەتوانن كیبۆردی كوردی لەو ئامێرەدا بەكاربهێنن و ئەو ئەپڵیكەیشنانە بە زمانی كوردی بەكاربهێنن كە بەلایانەوە مەبەستە.