ئەپڵ بەرهەمی نوێی (Mac Pro)ـی ناساند


کۆمپانیای ئەپل ئەمجارە ٢ بەرهەمی ناوازەی نوێی ماک پڕۆ(Mac Pro) و ئەپڵ پڕۆ دیسپلەی ئێکس‌دی‌ئاڕ(Apple Pro Display XDR)ـی بە جیهان ناساند.

یەکێک لە پێشکەوتووترین کۆمپانیاکانی جیهان ‘ئەپل’ لە کۆنفرانسی ساڵانەی بەرەوپێشبەرانی جیهاندا (WWDC) بەرهەمەکانی بە بەکارهێنەرانی ناساند.

نرخەکان 

ماک پڕۆی نوێ لە ٥ هەزار و ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات و لە وەرزی پایزدا دەخرێتە بەردەم بەکارهێنەران.

پڕۆ دیسپلەی ئێکس‌دی‌ئاڕ لە ٤ هەزار و ٩٩٩ دۆلار و پرۆ ستاند(Pro Stand) لە ٩٩٩ دۆلار و ڤی‌ئی‌ئێس‌ئەی مۆنتاژ ئەداپتۆرویێس(VESA Montaj Adaptörüyse) لە ١٩٩ دۆلارەوە دەخرێتە بازارەکانەوە.

ئەو بەرهەمە کە خاوەنی بە تواناترین کارتی شاشەیە تا ئێستا، لە چەند مانگێکی داهاتوودا دەتوانرێت بخرێتە بەردەست بەکارهێنەرانی ئەپڵ.

ئەم بەرهەمەی ئەپڵ بە خێرایی بەکارهێنانی ناوی لە نێو بەرهەمە زۆر گرنگ و بەنرخەکان تۆمار کردووە.