كێڵگە پەلەوەریەکان داوایەک لەحکومەت دەکەن


لەسەر دیاریکردنی نرخێکی ھاوبەش بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و ھاووڵاتیان داوایەک ئاراستەی حکومەتی ھەرێم دەکرێت.

نازم عبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی ڕاگەیاند” ئێمە دەمانەوێت حکومەتی ھەرێم کارێک بکات بۆ ڕێکخستن و دیاریکردنی نرخی مریشک لە بازاڕەکان و لە کێڵگە پەلەوەریەکاندا بە جۆرێک نە ھاووڵاتیان نرخیان لەسەر گرانبێت نە خاوەن کێڵگەکانیش زیانی زۆر بکەن بۆئەوەی بەردەوامبن لە بەرھەم ھێنانی بەرھەمی ناوخۆی”.

وتیشی” ئێمە داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکەین کە لە ھەر پارێزگایەک نوسینگەیەکی تایبەت بە کێڵگە پەلەوەریەکان دابنێت بۆ وەرگرتنی مریشک لەکێڵگەکان و دیاریکردنی نرخی مریشک لە ھەر چوار وەرزی ساڵدا ئەو نوسینگەیە مریشک بخاتە بازاڕەوە بەیەک جۆر نرخ تا ئەوەندە نرخ لەسەر ھاووڵاتیان گران نەبێت و یاری بەنرخ نەکرێت”.

لەئێستادا ٨٠٠ کێڵگەی پەلەوەری لەسنوری پارێزگای سلێمانی ھەیە کە ١٢٠٠٠ ھۆڵی بەرھەم ھێنانی مریشک لەخۆ دەگرێت.

چاودێری بازرگانی دیاریکردنی نرخ بەکارێکی باش ناودەبات ڕایدەگەیەنن ھەمولایەک دڵنیادەبن لەجێگیری نرخ.

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند “دیاریکردنی نرخ کارێکی باشە، ئێمە پشتیوانی لەو داوایە دەکەین چونکە ئەوکاتە ئێمەش دڵنیادەبین کە نرخ جێگیرەو ھاووڵاتیان نرخیان لەسەر گران نابێت”.

وتیشی” ئێمە پێشتریش ھەوڵمانداوە کەنرخ جێگیر بکرێت بەڵام تائێستا نەکراوە بۆیە ھەرکاتێک بکرێت بە ھاوکاری حکومەت و دانانی میکانیزمێکی گونجاو ئەوا کارێکی زۆر باش دەبێت”.

بەووتەی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی گێڵگە پەلەوەریەکان نرخی بەرھەم ھێنانی مریشک ٢٢٥٠ دینارە وە ئەونرخە بڕی تێچوی مریشکە بەڵام کاتێک دەفرۆشرێتەوە لە ناو کێڵگەکان بە ١٦٠٠ دینار یان کەمتر وە لە بازاڕیشدا بە ١٧٠٠ یان ٢ ھەزار دەفرۆشرێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ”ڕێکخستنەوەی نرخ دەبێت کاری بۆبکرێت و حکومەت ھاوکاربێت”.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ”ريكخستنی نرخ دەبيت سەربرخانه كان كارابكرێتەوە بەشيوه‌يەكی ريك و پيك رێكبخريت و ساردكەرەوەی باش دروست  بكريت”.

ڕاشیگەیاند: پێویستە زەمينه خوش بكريت بەپيدانی قەرزی درێژ خايەن بەخاوەن پرۆژە كان بە بێ كەرانەوە بۆ هەولێر لەڕێی لیژنەی كەشەپێدانی پيشه‌سازی كارەكان ئه‌نجام بدريت كە پاريزگار سەروكی ئەو لیژنەیە دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا: لەشاری سلێمانی دەبێت ئەو لیژنەيە كارابكرێتە وەك پێشتر ئەو لیژنەيە بەبرياری ئەنجومەنی وەزيران دامه‌زراوه به‌داخەوە ئەم لیژنەيە زياتر لەچوار ساڵە كۆنەبووتەوە بەڵام لەهەولێر و دهۆك كۆبوونەوەيان بەردەوامە و كاری خويان دەكەن.