ئەو بەرھەمەی لە سریلانکاوە دێتە کوردستان چییە؟

بازرگانانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کاری بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی سریلانکا دەکەن تەقینەوەکان کاریگەریان لەسەر ئەوبازرگانیە نەبووە.

سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند ”کاری بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی سریلانکا کە بازرگانانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەو ووڵاتە دەیکەن زیاتر بازرگانی چا یە کەتائێستا ئەو بازرگانیە بەردەوامە”.

ڕاشیگەیاند: ”تەقینەوەکانی ئەوو وڵاتە تائێستا ھیچ کاریگەریەکیان لەسەر ئەو بازرگانیە نەبووە کاری ھاوردەکردنی چا کاریگەری نەبووە و ھیچ مەترسیەکی لەسەر نیە”.

ووڵاتی سریلانکا بەیەکێک لەووڵەتە گەورەکانی بەرھەم ھێنانی چا دادەندرێت کەھەناردەی ووڵاتانی جیھانی دەکات.

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند: ”کاری بازرگانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەوەی تائێستا لای ئێمە ئاشنایە تەنھا کاری ھێنانی چا یە کەئەمەش بەردەوامەو تەقینەوەکانی ئەو ووڵاتە کاریگەری نەبووە لەسەر ڕەوشف ئەو بازرگانیە”.

ووڵاتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری بەرھەمی چا لەووڵاتی سریلانکاوە لەلایەن بازرگانانەوە دێتە ناو خاکی عێراق.

ووڵاتی سریلانکا ڕوبەرەکەی ٦٥ ھەزار و ٦١٠ کیلۆمەتر دووجایە پایتەختەکەی ناوی کۆڵمبوو ، ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٢٥ ملێۆنە، وە زمانی فەرمی لەو ووڵاتە تامیلی، ئینگلیزی ، سەنھالی، شێوازی حوکمی کۆماریە لە ١٩٧٢ سەربەخۆی وەرگرتووە، لەڕوی ئاینەوە دانیشتوانەکەی دابەشبووە بە جۆرێک کە ٪‏٧٠ بوزی، ٪‏١٢ ھندۆس، ٪‏١٠ موسڵمان، ٪‏٧ کریستیان.